نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا

کارەبای سلێمانی، نرخی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی یانزە دیاریکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجیی مۆلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى مۆلیدەى ستییەکان بۆ مانگی تشرینی دووەم، بریتییە لە 290 دینار.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانییان نییە، نرخی كیلۆواتیان 277 دینارە.

کارەبای سلێمانی دەشڵێت، پێویستە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگاکە پابەندبن بە نرخەکەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکان دەستپێدەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، بەبەشداریی حەوت هەزار و 813 خوازیار تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی کوردستان…
Total
0
Share