لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک برینداربوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیک-ئەپ و مان بارهەڵگر، لەسەر رێگەی کەلار – رزگاری، بریندارێکی لێکەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆیتا هایلۆکس و مان بارهەڵگر، لەنێوان هەردوو قەزای کەلار و رزگاری، پێکیاندادا کە هەردووکیان بە ئاراستەی قەزای رزگاری رۆیشتوون.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی رووداوەکەدا، سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس برینداربوو و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا و زیانی ماددییش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە شێواز و هۆکاری رووداوکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی ناڕازی روونكردنەوە لەبارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ سودانی و شكاندنی بایكۆت دەدەن

مامۆستایانی ناڕازی دەربارەی ئەنجامی كۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی و پرسی شكاندنی بایكۆت دەدوێن. مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنگرەیەكی…
Total
0
Share