مەزڵوم عەبدی سەردانی ئیمراڵی دەکات

عەبدولرەحیم سەماوی رایدەگەیەنێت، بڕیارە مانگی داهاتوو مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ عـ.ـەبـ.ـدوڵا ئـ.ـۆجـ.ـەلان کۆببێتەوە.

عەبدولڕەحیم سەماوی سەرۆکی سەنتەری تەمل بۆ توێژینەوە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “بڕیارە مانگی داهاتوو مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموكرات و ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆسەر سەردانی تورکیا بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەردانەکەی تورکیادا ئەو دوو بەرپرسەی رۆژئاوا لەگەڵ عـ.ـەبـ.ـدوڵا ئـ.ـۆجـ.ـەلان کۆدەبنەوە، جگە لەوەش رێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکەن، لە تەواوکەری رێککەوتنەکەی شوباتی ئەمساڵی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share