بەهای دراوە کریپتۆکان دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لەناویشیاندا، بەهای بیتکۆین.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای بیتکۆین بە رێژەی 6% دابەزی و هاتە خوار 86 هەزار دۆلار (8 دەفتەر و 60 گەڵا).
ئەم دابەزینە دوای ئەوە دێت، لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەردا بەهای بیتکۆین بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و گەیشتە 126 هەزار و 251 دۆلار (12 دەفتەر و 62 گەڵا و 51 دۆلار).
شارەزایانی ئابوری باس لەوەدەکەن، کەمبوونەوەی فشارەکانی فرۆشتن لە هەفتەی رابردوودا، بەهای دراوی کریپتۆی بەرزکردبووەوە، کە ئەوکات نرخی یەک بیتکۆین لە سەرووی 90 هەزار دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.