حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکەینەوە ئەوانەی لە دەروازەی ئەلیکترۆنیی حەج داواکارییان پێشکەشکردووە بەمەبەستی هاوەڵیکردنی حاجییانی کوردستان لە وەرزی حەجی 2026، لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 2,3ی کانوونی یەکەمی 2025، لە مزگەوتی سەواف تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکان ئەنجامدەدرێت.

دەشڵێت، رۆژی سێشەممە 2ی کانوونی یەکەمی 2025، تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی پارێزگای هەولێر، دهۆک، ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ بەڕێوەدەچێت و لە رۆژی چوارشەممەوە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و گەرمیان دەکرێت.

ئەوەش دەڵێت، “داوا لەسەرجەم کۆمپانیاکان دەکەین کە ئامادەبن، لە ئەگەری ئامادە نەبوونیان مافی چوونیان بۆ حەج نابێت و هەروەها ئەو خاوەن کۆمپانیانەی کە ئێستا لە گەشتی عومرەن ئاگاداری مۆبایلەکانیان بن، چونکە وەکو هاوکارییەک بۆیان تاقیکردنەوەکە بە شێوەی ئۆنلاین دەکرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share