ناتانیاهۆ روو بە سەرۆککۆماری وڵاتەکەی رایگەیاند، “کۆتاییهێنان بە دادگاییکردنەکەم دەستبەجێ دەبێتە هۆی پێشخستنی بەرژەوەندیی نیشتمانی، کە زۆر پێویستمانە”.
بنـ.ـیامین ناتـ.ـانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسـ.ـرائیل، لە داوایەکدا کە پێشکەشی سەرۆککۆماری ئیسـ.ـرائیلی کردووە دەڵێت، “پێویستە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتییدا لێمخۆشببن”.
دەشڵێت، “کۆتاییهێنان بە دادگاییکردنەکەم دەستبەجێ دەبێتە هۆی پێشخستنی بەرژەوەندیی نیشتمانی، کە زۆر پێویستمانە”.
وتیشی، دادگاییکردنم بە تۆمەتی گەندەڵی کە چەندین ساڵە رووبەڕووم دەکەنەوە، دەبێتە هۆی دووبەرەکی لە وڵاتەکەماندا.