شەرقول ئەوسەت: لە نزیک هەولێر دوو کەس بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کـ.ـوژران

رۆژنامەی شەرقول ئەوسەت، چاپی لەندەن، سەبارەت بە رووداوەکانی گوندی لاجان راپۆرتێکی بڵاوکردەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە کاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندان خەڵکی گوندی لاجان، لە نزیک پاڵاوگەی لاناز لە باکووری هەولێر، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە، بەلای کەمەوە دوو کەس کـ.ـوژران و سێ کەسی دیکەش بـ.ـرینداربوون.

باسی لەوەشکرد، خۆپیشاندەرانی گوندەکە داوای رەخساندنی دەرفەتی کاریان لە پاڵاوگەکەدا کردووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە توندی وەڵامیان داونەتەوە و تەقەیان لێکردوون.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانەوە، شۆفێری تانکەرێک لە نزیک پاڵاوگەکە دەکوژرێت کە بەرهەمی نەوتیی پاڵاوگەکەی گواستووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خاكى سۆماڵ: په‌نابه‌رانى ئه‌فغانى وه‌رده‌گرین

كۆمارى خاكى سۆماڵ “سۆماڵیلاند” ڕایگه‌یاند، ئاماده‌یه‌ په‌نابه‌رانى ئه‌فغانى وه‌ربگرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى ئه‌مریكا له‌ وتووێژدایه‌.…
زیاتر ببینە

مەسیحییەکانی سوریا بە دوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ ئەنجامدەدەن

بەهۆی گۆڕانکارییە نوێیەکانی سوریا و گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، مەسیحییەکانی وڵاتەکە بەدوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ…
Total
0
Share