کارەبای سلێمانی: لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە پێدانی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە، پێدانی كارەبای نیشتمانی بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەئێستادا بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی سەرقاڵی رێكخستنی دابەشكردنەوەی كارەبایە بەسەر وێستگە و فیدەرەكانی كارەبای سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا، لە ماوەی 24 کاتژمێردا، دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی ئاساییدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەنداوی باوەشاسوار: بەنداوەکانى گەرمیان سەرڕێژیان کردووە

بەڕێوەبەری بەنداوی باوەشاسوار رایگەیاند، بەنداوەکانى گەرمیان سەرڕێژیان کردووە. خلدون عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری بەنداوی باوەشاسوار لە کفری رایگەیاند، بەنداوەکەمان ئێستا…
Total
0
Share