بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەشی زۆری کێشەکانی کۆرمۆر چارەسەرکراون.
ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، بەشی زۆری کێشەکانی کێڵگەی کۆرمۆر چارەسەرکراون و لە هەماهەنگیداین لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز، تاوەکو بە زووترین کات دەست بە بەرهەمهێنانەوە بکرێتەوە.
دەشڵێت، کۆبوونەوەکان بە باشی بەڕێوەچوون و دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە ئان و ساتدایە.