کەی بەشەخۆراک و ئارد بۆ مانگی داهاتوو دابەشدەکرێت؟

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەشە خۆراکی مانگی هەشت کۆتا بەشەخۆراک دەبێت کە دابەشدەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەردەوامین لە دابەشکردنی بەشەخۆراکی حەوتەم و هێشتا کۆتایی نەهاتووە، بەشەخۆراکی پێویستمان هەیە لە کۆگاکانماندا، بەڵام تاوەکو دابەشکردنی بەشەخۆراکی حەوتەم کۆتایی نەیەت ناتوانین دەستبکەین بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی هەشتەم”.

وتیشی، “بەشەخۆراکی هەشتەم نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لە عێراقیش کۆتا بەشەخۆراک دەبێت کە لە ئەمساڵدا دابەشبکرێت”.

سەبارەت بە کوالێتی خۆراکەکان وتی، “کوالێتییەکە هەمان ئەو کوالێتییە دەبێت کە لە مانگەکانی رابردوو هەمانبووە و دابەشمانکردووە، جیا لەوەی لە بەغداد پشکنین بۆ خۆراکەکان دەکات، ئێمەش لە لای خۆمان پشکنین بۆ خۆراکەکان دەکەین تاوەکو دڵنیاببینەوە لە کوالێتی خۆراکەکان”.

سەبارەت بەوەی کە بۆچی لە ئەمساڵدا تەنیا هەشت بەشەخۆراک دابەشدەکرێت، نەوزاد شێخ کامیل روونیکردەوە، “پرسەکە پەیوەستە بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، چونکە ئەوان تەنیا ئەو پارەیە خەرجدەکەن کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کڕینی بەشەخۆراک خەرجکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆكانی سلێمانی و سەڵاحەدین و هەڵەبجە بە ڕاپرسی یەكپۆشیی خوێندكاران یەكلادەكەنەوە

بۆ یەكلاكردنەوەی سیستمی یەكپۆشیی جلوبەرگ، زانكۆكانی سلێمانی و سەڵاحەدین ڕاپرسی لەنێو خوێندكاراندا ئەنجامدەدەن و سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەش دەڵێت،…
Total
0
Share