تیمی تەندروستیی جیهانی گەیشتنە بازاڕی ووهان بۆ لێکۆڵینەوە

تیمی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی کانونی دووەم چوونە ئەو بازاڕەی ووهانی چین کە ناوەندی فرۆشتنی خۆراکی شارەکەیە و ساڵی ڕابردوو بەهۆی گومانی زۆر لەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوێوە بڵاوبووەتەوە بۆ ماوەی 76 ڕۆژ داخرا.

تیمەکەی تەندروستیی جیهانی سەردانی بازاڕی بایشازویان کرد لە ووهان کە شوێنی فرۆشتنی گۆشتی گیاندارە دەریاییەکانە.

تیمەکەی تەندروستیی جیهانی پێکهاتوون لە پزیشکی ڤێتێرنەری، پسپۆڕانی زانستی ڤایرۆسی، پسپۆڕانی سەلامەتی خۆراک، پزیشکانی نەخۆشییە گواستراوەکان، تیمەکە تاوەکو ئێستا سەردانی دوو نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنایان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە کردووە، ئەوانیش نەخۆشخانەی جینیتانی ووهان و نەخۆشخانەی هۆبی.

هەروەها ڕۆژی شەممە سەردانی مۆزەخانەیەکی تایبەت بە سەرەتاکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کرد لە ووهان.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو نوسینگەی سەرەکیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە جنێف ڕایگەیاند، تیمەکە لە سەردانەکەیاندا بازاڕی هوانان کە تایبەتە بە خواردنە دەریاییەکان یەکەم ئاماژەی COVID-19 لەوێوەبوو بەسەردەکەنەوە، سەردانی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا و تاقیگەکانی ووهان دەکەن.

تاوەکو ئێستاش دیار نییە کە تیمەکە کارەکانیان ماوەی چەند ڕۆژ دەخایەنێت و خشتەی کار و سەردانەکانیان بەتەواوی دیار نییە، چونکە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێیانڕادەگەیەنێت لە چ شوێنێک لێکۆڵینەوە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خێزانی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی ڤیدیۆکەی بڵاوبووەوە سکاڵایان نییەوە وەزارەتی تەندروستی رێکارەکان ئاشکرا دەکات

خێزانی ئەو منداڵە تازە لەدایکبووەی کە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر لێیدەدرێت و گرتەڤیدیۆییەکەی بڵاوکراوەتەوە، دەڵێن کە هیچ سکاڵایەکیان نییە،…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەشە نوێیەکەی نەخۆشخانەی منداڵبوون لە هەرێمدا هاوشێوەی نییە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، بە هاوکاریی کونسوڵخانەی چیک بەشێکی نوێیان لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی کردووەتەوە، لەڕووی پێشکەوتووییەوە…
Total
0
Share