بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کێشەیەی کارەبا کە دروستبووە، کاریگەری لەسەر دابەشکردنی ئاویش هەبووە.
بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو کێشەی کارەبایەی دروستبووە، کاریگەری لەسەر دابەشکردنی ئاویش بە رێژەی 30% هەبووە.
وتیشی، زۆرجار کێشەی ڤۆڵتێمان بۆ دروستدەبێت و وێستگەکان دەکوژێنەوە و دواتر دەکەونەوە کار، بەڵام دەتوانین بڵێین ئەو کێشانەی کە هەبوون بەرەو چارەسەر دەڕۆن.