راوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا: لەمەودوا پەنابەران ناتوانن خێزانەکانیان بهێنن

راوێژکارێکی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، ئەو وڵاتە رێکارەکانی بەرامبەر پەنابەران چڕکردووەتەوە.

گۆنا ئەحمەد، راوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، وەزارەتەکە گۆڕانکارییەکی زۆری لە یاسای پەنابەران کردووە، چونکە فشارێکی زۆریان لەسەرە و پەنابەرێکی زۆر روویان لەو وڵاتە کردووە.

وتیشی، پێشتر پەنابەرێک دەهاتە بەریتانیا و دەیوت خێزانم هەیە و ئەپڵیکەیشێکی پێشکەشدەکرد، دەیتوانی خێزانەکەی بهێنێت، ئێستا ئەمە وەستێندراوە و ئەگەری هەیە هەر نەکرێتەوە.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر کەسێک مافی پەنابەریی پێدرابوو، دەتوانێت خێزانەکەی بهێنێت، بەڵام دەبێت کاری رەسمی بکات و باج بدات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share