رێبوار محەمەد، پسپۆڕی نەوت و غاز دەڵێت، ئەو سیاسەتە ژیرانەیەی سەرۆکی یەکێتی نەبووایە کە وتی دەبێت بەسەر لاشەی مندا بۆریی غاز بڕوات، جەنگێکی گەورە روویدەدا.
رێبوار محەمەد لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، ئەگەر بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەیوتایە ‘بەسەر لاشەی مندا دەبێت بۆریی غاز بڕوات’ و غازەکە بڕۆیشتایە، کارەسات بەسەر هەرێمی کوردستان دەهات.
وتیشی، نەڕۆیشتنی ئەو غازە وایکرد هەرێمی کوردستان لە جەنگێک بپارێزرێت، کە زۆر لەوەی غـ.ـەزە خراپتر دەبوو.