کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق و حەمید شەتڕی، سەرۆکی دەستەی هەواڵگریی عێراق لە کۆرمۆر دەستیپێکرد.
دوێنێ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر.
بەپێی زانیارییەکان، جگە لەو سێ کەسایەتییەی سەرۆکایەتیی لیژنەکە دەکەن، نوێنەری لایەنە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانیش لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن و قسە لەسەر هێرشەکە دەکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەو بەڵگە و زانیارییانەی لەبەردەستن و ئەو رێوشوێنانەشی کە دەگیرێنەبەر، باسدەکرێن.