نوێنەری کارگەکانی غاز لە سلێمانی، لەبارەی ئەگەری دروستبوونی قەیرانی غاز بەهۆی هێرشەکەی کۆرمۆرەوە، زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات.
کۆچەر تاهیر، نوێنەری کارگەکانی غاز لە سلێمانی رایگەیاند، لە سلێمانی خاوەنی دوو هەزار و 200 تۆن غازی یەدەگین، کە دەتوانین تاوەکو 10 بۆ 13 رۆژ بۆ سەرجەم قەزا و ناحیەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دابینی بکەین.
وتیشی، ئەگەر تەنیا قەزای ناوەندی سلێمانیش وەربگرین، دەتوانین تا 20 رۆژ غازی بۆ دابینبکەین.