لە سنووری سلێمانی کەسێک بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیلەدەستدا

دەزگای گشتیی کاروباری مین رایگەیاند، لە سنووری ناحیەی زەلان سەر بە پارێزگای سلێمانی، مین بە هاوڵاتییەکدا تەقییەوە و گیانیلەدەستدا.

دەزگای گشتیی کاروباری مین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گوندی چنارەی سەر بە ناحیەی زەلان لە پارێزگای سلێمانی، هاوڵاتییەکی تەمەن 51 ساڵ کە پیشەی شوانکار بووە، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی برینداردەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە لە سلێمانی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات.

دەزگاکە باس لەوەشدەکات، دوابەدوای رووداوەکە، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، بەشی قوربانییانی مینی راسپارد، بەدواداچوونی ورد بۆ رووداوەکە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share