شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بارانبارین بەڕێوەیە و پێشبینی بارانێکی باشی لێدەکرێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی یەکشەمەی داهاتوو، 30ی 11ی 2025، ناوچەکانمان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز لە دەریای ناوەڕاستەوە، هاوشێوەی حاڵەتەکەی دوێنێ، بارانێکی کەم و پچڕپڕی لەگەڵدا دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان رێژەی بارانەکە زیاتردەبێت، و تا رۆژی دووشەمە 1ی 12ی 2025 بەردەوامدەبێت، دواتر کەش سەقامگیردەبێتەوە.
سەبارەت بە شەپۆلە سەرەکییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کە شەپۆلی چڕی بارانبارین دەکەوێتە نێوان پێنج بۆ هەشتی مانگی داهاتوو، هەروەها پێشبینی بارانێکی باشی لێدەکرێت.