وەزارەتی کارەبا: بەهۆی گرفتێک لە کێڵگەی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی کارەبا کەمیکرد

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، گرفتێک لە کێڵگەی کۆرمۆر دروستبووە و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا کەمیکردووە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر، بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز کەمیکردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی هەزار مێگاوات کارەبا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لەگەڵ تیمەکانی دانەغاز لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە: حەوت ڕۆژە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەشتیارەکەی زەڵم بەردەوامە

بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، حەوت ڕۆژە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەشتیارەکەی زەڵم بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share