وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان ئاگاداردەکاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان بۆ ساڵی 2022-2023 ئاگاداردەکاتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوا لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەین لە ماوەی دوو رۆژی کارکردندا، ناو زانیاریی دەرچووانی ئەو کۆلێژ و بەشە پزیشکییەکانە بنێرن کە دەرچووی ساڵی خوێندنی 2022-2023ن و دانیشتووانی دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.

ئاماژەی بەوەشکرد، زانیارییەکان بۆ کاری پێویستن و هەر زانکۆیەک لە کاتی خۆیدا زانیارییەکان رەوانە نەکات، بەرپرسیارێتی دانەمەزرانی دەرچووانی دەکەوێتە ئەستۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سیستمی دەنگدان و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی لە هەرێم پەسەندکرد

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق سیستمی دەنگدان و جیاکردنەوە و ژمارەی دەنگەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد.…
زیاتر ببینە

ئەندامێكی ژووری هەڵبژاردن: دەنگەكانی بزووتنەوەی گۆڕان لە رێژەی 20% زیادیكردووە

ئەندامێكی ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی رایدەگەیەنێت، بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەكان و ئەو زانیارییانەی لە چاودێرەكانەوە بۆمان گەڕاوەتەوە دەنگەكانی بزووتنەوەی گۆڕان…
Total
0
Share