نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی، رایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دادەبەزێت.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین 25 دینار دادەبەزێت.

وتیشی، بەنزینی سۆپەر لە 1275 دینارەوە دەبێتە 1250 دینار هەروەها موحەسەن لە 1125ـەوە دادەبەزێت بۆ 1100 دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەنزینی نۆرماڵ لە 925 دینارەوە دەبێتە 900 دینار.

لەبارەی هۆکاری دابەزینەکە، بەهمەن قادر، وتی، هۆکارەکەی بۆ زۆریی بەرهەم و کەمیی خواستی هاوڵاتییان دەگەڕێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: سەرەداوی وردمان لەبارەی ڕووداوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی سلێمانی دەستکەوتووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری سلێمانی لەبارەی ڕووداوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی شارەکە ڕایگەیاند، سەرەداوی وردیان دەستکەوتووە و جەختیکردەوە هیچ پیلانگێڕییەک…
Total
0
Share