سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: تیمەکانمان بەردەوامن لە چارەسەرکردنی چاڵ و چۆڵیی شەقامەکان

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، بە بەکارهێنانی قیری سارد چاڵ و چۆڵیی شەقامەکانی سلێمانی چارەسەردەکەین.

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، تیمەکانمان ڕاسپارد بەپەلە و بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەی کە دانراوە، بە بەکارهێنانی قیری سارد، سەرجەم چاڵ و چۆڵیی شەقامەكان چاكبكەن.

وتیشی، سەرباری تەنگژەی دارایی و نەبوونی بودجەی پێویست، تیمەکان بەردەوامن لە ئەرکەکانیان، ئەمەش بەگوێرەی گونجاوی دۆخی کەشوهەوا هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو زیانانەی بەر شەقامەکان کەوتوون، هەروەها نەیانهێشتووە گرفتەکان ڕێگربن لە خزمەتکردنی هاوڵاتییانی شارەکەمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەكان: پێویستە دادگای كەرخ ڕێوشوێنەكانی دژ بە كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم ڕابگرێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تۆماركردنی چەند سكاڵایەك لەسەر وەزیری نەوت و بەڕێوەبەرێكی سەر بە وەزارەتەكە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، پێویستە…
Total
0
Share