کۆرمۆر چ گرنگییەکی بۆ کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە؟

کێڵگەی کۆرمۆر بایەخێکی یەکجار گەورەی بۆ کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە، بە بڕبڕەی پشت و سەرچاوەی سەرەکیی کارەبای هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

کێڵگەی کۆرمۆر دەکەوێتە سنووری شارەدێی قادرکەرەم و سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە پارێزگای سلێمانی، کێڵگەکە لە ساڵی 2003 بەدواوە لەژێر کۆنتڕۆڵی هەرێمی کوردستاندایە و ئێستا کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی وەبەرهێنانی تێدا دەکات, پێکەوە لەگەڵ کۆمپانیای هیلالی ئیماراتی خاوەنداریی لە %70ی پشکەکانی کێڵگەکە دەکەن.

هەروەها یەدەگی غازی سروشتی کێڵگەی کۆرمۆر بە نزیکەی 17 تریلیۆن پێ سێجا دەخەمڵێندرێت، غازی کێڵگەکە بە بۆری رەوانەی وێستگەکانی کارەبای چەمچەماڵ دەکرێت و %67ی کارەبای هەرێمی کوردستان دابیندەکات، ئەمەش گرنگییەکی یەکجار گەورەی بەم کێڵگەیە بەخشیوە و کردویەتی بە شادەماری بنەڕەتیی کەرتی کارەبا و وزەی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی دزراو بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێنێتەوە

ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە هەوڵی هێزەكانیان ئۆتۆمبێلێكی دزراویان بۆ خاوەنەكەی گەڕاندووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد،…
Total
0
Share