وەزارەتی پلاندانانی عێراق: دهۆک لە رووی هەژاری و بێکارییەوە یەکەمە

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، پارێزگای دهۆک لە رووی هەژاری و بێکارییەوە، یەکەمی هەرێمی کوردستانە، هەروەها سلێمانی کەمترین رێژەی بێکاری تێدایە.

بەگوێرەی کۆتا ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، کە پشتبەستووە بە ئاماری سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی رابردوو، دهۆک زۆرترین رێژەی بێکار، هەژاری تێدایە و یەکەمە، هەروەها سلێمانی کەمترین رێژەی بێکاری و رێژەی خەرجیی خێزانی هەیە، لەو رووەوە یەکەمی هەرێمی کوردستانە.

رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:

دهۆک: 17.5%

هەولێر: 14.7%

سلێمانی: 13.6%

ڕێژەی هەژاری هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:

دهۆک: 14.8%

سلێمانی: 7.9%

هەولێر: 5.9%

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share