چۆن ئەندامانی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران خانەنشین دەکرێن؟

هەرچەندە بەپێی ماددەی 56 لە دەستووری عێراق بڕیار بوو تا 9 ی کانوونی دووەمی 2026 خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوامبێت، بەڵام بە بڕیارێکی دادگای باڵای فیدراڵی کە لە 17 ی ئەم مانگە دەرچوو کۆتایی بە کارەکانی هات.

هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران لەدوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی کۆتایی بە کارەکانی هات، ئەو پەرلەمانتارانەی بۆ خولی شەشەم دەرچوون لە کارکردن بەردەوام دەبن، ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 45 ساڵانەوەیە دەگەڕێنەوە سەر کارەکانی پێشتریان، ئەوانەشیان تەمەنیان لە سەروو 45 ساڵانەوە خانەنشین دەکرێن.

بەپێی یاسای ژمارە 28 ی ساڵی 2011 ی مووچە و دەرماڵەی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنەکە کە لە شەش مانگ زیاتر خزمەتیان لە دامەزراوەکانی حکومەتدا هەیە بە 30% ی مووچەی بنەڕەتییان لە ئەنجومەنی نوێنەران خانەنشین دەکرێن، ئەوانەی خزمەتیان لە ساڵێک زیاتر و لە سێ ساڵ کەمترە بە 50% ی مووچەی بنەڕەتی و ئەوانەی خزمەتیان لە سێ ساڵ زیاتر و کەمتر لە پێنج ساڵە بە 70% ی مووچەی بنەڕەتی ئەوانەشی خزمەتیان لە پێنج ساڵ زیاترە بە 80% ی مووچەی بنەڕەتییان خانەنشین دەکرێت.

هەربەپێی یاساکە، مووچەی بنەڕەتی هەر ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لەو رۆژەی سوێندی یاسایی دەخوات حەوت ملیۆن دینارە، ئەمە جگە لەو دەرماڵە و ئۆفەرانەی پێشکەشیان دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنی نەوت رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان كراوە

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەم نزیكانە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە و دەشڵێت، “لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنی نەوت رێككەوتن…
Total
0
Share