پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە پەرلەمانتارەکانی لە پەرلەمانی کوردستان دەکات لەم ماوەیەدا گەشتی دەرەوە ئەنجامنەدەن و لە ناوخۆی هەرێم بمێننەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، “وا بڕیارە پارتی دیموکراتی کورستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەست بە سەردانیکردنی بۆ لای لایەنەکان بکاتەوە”.
هەر بەپێی زانیارییەکان، “لە چەند رۆژی رابردوودا کۆبوونەوەیەک بە ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان کراوە و وەک ئامادەکارییەک بۆ دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان داوایانلێکراوە لەم ماوەیەدا گەشتی دەرەوەی وڵات نەکەن و لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە”.