یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوە

ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی، وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی، سەرکەوت زەکی و د. یوسف گۆران، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیان لە وەفدێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد کە پێکهاتبوو لە مستەفا عەبدوڵا و سەمیر سەلیم، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو.

تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکە، پێشکەشکردنی دەستپێشخەرییەکی یەکگرتووی ئیسلامی بوو بۆ کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی عێراق.

هەروەها، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی سەر گۆڕەپانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی یەکڕیزی و هەڵوێستی هاوبەشی لایەنە کوردستانییەکان کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی دەستکەوتەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار لە ناو دەریاچەی دەربەندیخان لەلایەن تیمێکی ئەمنی هاوبەشەوە دەستگیرکران

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان بە بوونی بەلەمێک لەناو دەریاچەی دەربەندیخان لەئەنجامی گەڕان و پشکنین داوایان لێکراوە خۆیان…
Total
0
Share