سروە محەمەد: پەرلەمانتار ناتوانێت بەو مووچەی کە هەیەتی ببێتە خاوەنی خانووی ملیۆن دۆلاری

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پەرلەمانتاران بەو مووچەیەی وەریدەگرن، ناتوانن دەوڵەمەند ببن.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا ئاشکرایکرد، پەرلەمانتار ناتوانێت بەو مووچەی کە هەیەتی دەوڵەمەند ببێت، هەروەها نابێتە خاوەنی خانوو و ئۆتۆمبێلی ملیۆن دۆلاری و کاروانی ئۆتۆمبێل بەدوایەوە نابێت.

باسی لەوەشکرد، کاتێک کەسێک دەبێتە پەرلەمانتار ڕاستە مووچەکەی زیاد دەکات، بەڵام ئەرکە خێزانی و کۆمەڵایەتییەکانی زیاتردەبن، بۆیە نەخێر، پەرلەمانتاران بەو مووچەی کە وەریدەگرن دەوڵەمەند نابن.

ڕوونیشیکردەوە، بەشێکی زۆری ئەو پەرلەمانتارانەی لەسەر گەندەڵی گیراون، لەناو حزبەکاندا خاوەنی شوێنکەوتەی زۆرن و بەداخەوە بەشێکیشیان لە لیژنەی دەستپاکی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باجی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی دەدات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە شاندی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی…
زیاتر ببینە

هۆشیار عەبدوڵا: پارتی بۆئەوەی گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە لە پرۆژەیاسای بودجەدا لاببات هەڕەشەی کردووە

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، باس لەوە دەکات کە مەسعود بارزانی لەگەڵ هادی عامری رێککەوتووە بۆ…
Total
0
Share