کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم ئاشکرایدەکات، لە ئەنجامی ئەو ناجێگیری هەیە، ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نیمچەهەور دەبێت، لە ئەنجامی ئەو ناجێگیریەی هەیە پێشبینیی نمەباران دەکرێت بۆ ئەو ناوچانە، هەروەها لە بەشێک رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ئیدارەی راپەڕین و ناوچە سنووریە شاخاوییەکان، کاریگەریی ئەم ناسەقامگیریە لە ئەمڕۆوە تا کاتەکانی شەو بەردەوامدەبێت و پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە ئاشکرادەکرێت

لێپرسراوى نووسینگەی قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بڕی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دابەشدەکرێت. عەتا محەمەد…
Total
0
Share