ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، رایگەیاند، روسیا ئاماژەیەکی کەمی بۆ خواستی ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرانیا نیشانداوە.
وتەکانی ماکرۆن، دوای کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆیی نێوان 30 وڵاتی (هاوپەیمانیی ئامادە)هات کە پشتیوانی لە کیێڤ دەکەن و وتی، کۆبوونەوەکە ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکای تێدا بوو، راپۆرتیان لەبارەی گفتوگۆ راستەوخۆکانیان لەگەڵ مۆسکۆ پێشکەشکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، مۆسکۆ هیچ ئامادەییەکی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پلانی هەموارکراوی ئەمریکا نیشان نەداوە.