ئۆکرانیا بە پلانی ئاشتی رازیبوو

ئۆکرانیا بەو پلانی ئاشتییە رازیبوو کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە داڕێژراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە پێگەی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، ئۆکرانیا رەزامەندی لەسەر ئەو پلانی ئاشتییە دەربڕیوە کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی سێ ساڵەی نێوان روسیا و ئۆکرانیا ئامادەیکردبوو، تەنها چەند وردەکارییەکی بچووک ماوە.

ماوەی چەند رۆژێکە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ناچارکردنی ئۆکرانیا بە رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ روسیا دەستیان پێکردووەتەوە، لەلایەن وەفدێکی دانوستانکاری ئەمریکی و ئۆکرانی لە سویسرا کۆبوونەوە، لەلایەک وەفدێکی هاوبەشی ئەمریکی و ئۆکرانی لەگەڵ وەفدێکی روسی لە ئەبوزەبی کۆبوونەوە.

روستێم عومەرۆڤ سکرتێری ئاسایشی نیشتمانیی ئۆکرانیا رایگەیاند، “لەسەر مەرجە سەرەکییەکانی رێککەوتنەکە وەفدەکان گەیشتوون بە رێککەوتن، چاوەڕێن ڤۆلۆدمێر زلێنسکی سەردانی ئەمریکا بکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بڕیار لە خاڵە کۆتاییەکانی رێککەوتنەکە بدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم لە زووترین کاتدا یەکێتی و پارتی رێکبکەون بۆ حکومەتێکی کاریگەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.…
Total
0
Share