سبەینێ دابەشکردنی نەوت دەگاتە ئەم سنوورە

بڕیارە نەوت بە نرخی داشکێندراو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دابەشبکرێت.

یەکەی سووتەمەنی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە دابەشکردنی نەوت لە گەڕەکەکانی چەمچەماڵ دەستپێدەکات، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی زیرەکی نەوتیان هەیە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی کارتی زیرەکی نەوتیان وەرنەگرتووەتەوە دەتوانن سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن و وەریبگرنەوە.

بڕی نەوتی دابەشکراو بۆ هەر ماڵێک 200 لیترە و نرخەکەی 104 هەزار دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 130 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 130 کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.…
Total
0
Share