پارێزەرێک ئاماری جیابوونەوەی هاوسەران لە سنووری سلێمانی لە نۆ مانگی رابردوودا رادەگەیەنێت و ئاشکرایدەکات 65% یان ئەوانە بوون کە تەمەنیان لە خوار 25 ساڵانەوە بوون.
بوار کۆسار پارێزەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامارەکانی نۆ مانگی رابردووی جیابوونەوەی هاوسەرانمان لە سنووری دادگاکانی سلێمانی وەرگرتووە و توێژینەوەمان لەسەر هەزار و 500 حاڵەتی جیابوونەوە کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئەو ئامارانەی دەستمانکەوتوون، 65% ی حاڵەتی جیابوونەوەکان ئەو ژن و پیاوانە بوون کە تەمەنیان لە خوار 25 ساڵانەوەیە، 9% یان ئەوانەبوون کە جیاوازی تەمەنی ژن و پیاوەکە زۆر بووە.
ئاشکراشیکرد، 50% ی جیابوونەوەکان تەمەنی هاوسەرگیریان کەمتر لە 10 ساڵ بووە، 50% یان بە رێککەوتن جیابوونەتەوە.