بۆچوون و بڕیارى سودانى لەبارەى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم ئاشکراکرا

بریکارى دەستلەکارکێشاوەى وەزارەتى دارایى عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێى ئەو زانیارییانەى لە بەغدادەوە پێیدراوە سودانى رەزامەندى لەسەر ناردنى مووچەى مانگى 2ى مووچەخۆرانى هەرێم داوە و بڕیارە سبەینێ تەیف سامى ئیمزاى تەمویلى مووچە بکات.

رێباز حەملان، بریکارى دەستلەکارکێشاوەى وەزارەتى دارایى عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەوەى تا ئێستا لە بەغدادەوە بەرامبەر هەرێم کراوە، تەواو تەواو سیاسییە.

وتیشى، حکومەتى عێراق “مانگانە مووچەى دامودەزگاکانى خۆیان دابەشدەکەن، بەڵام کە دێتە سەر هەرێم هەموو جارێک بیانوو دەدۆزنەوە”.

رێباز حەملان باسى لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بابەتى هەرێم گفتوگۆى لەسەر نەکراوە، بەڵکو دواى کۆبوونەوە داوا لە سودانى کراوە بۆ یەکلاکردنەوەى گرفتى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم و، ئەویش رایگەیاندووە کە “وەزیرى دارایى هێشتا تێبینى ماوە لەسەر خشتەکانى مووچە و خانەنشینى”.

ئاماژەشیدا، گوایە لیژنەیەک پێکدێت لەماوەى مانگێکدا ئەو کێشانەى پەیوەستە بە لێبڕینى خانەنشینى و لیستەکانى مووچە چارەسەردەکات.

بریکارى دەستلەکارکێشاوەى دارایى عێراق روونیشیکردەوە، سودانى رەزامەندى لەسەر ناردنى مووچە داوە و، “بە حساب” بڕیارە سبەینێ وەزیرى دارایی داوا لە فەرمانگەى ژمێریارى بکات تەمویلى مووچەى مانگى شوبات بکات.

لەگەڵ ئەوەشدا رایگەیاند، هیچ کاتێک ناتوانیت دڵنیا بیت و بە رێژەى “100% بەناوى عێراقەوە” قسە بکەیت (وەک ئاماژەیەک بەوەى ئەگەرى هەیە سبەى تەمویلى مووچە نەکرێت).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیندسی گراهام: کورد هاوپەیمانی متمانەپێکراوی ئەمریکایە

سیناتۆرێکی ئەمریکا، رایگەیاند، کورد هاوپەیمانی متمانەپێکراوی ئەمریکایە. لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکا دەڵێت، “کورد هاوپەیمانی متمانەپێکراوی ئەمریکایە و نامانەوێت…
Total
0
Share