سەرۆکی رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیریی ژنان، رایگەیاند، هێشتا ئامارەکانی توندوتیژیی دژی ژنان مەترسیدارن.
هانا شوان، سەرۆکی رێكخراوی راگەیاندن و رووناکبیریی ژنان و چالاکوان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان هەموو رۆژێک پێویستە، هەموومان جەخت لەو بابەتە دەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆمەڵێک دەزگا ولایەن لەگەڵمان بەشدارن بۆ رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان، بەڵام هێشتا ئامارەکان مەترسیدارن بەتایبەت لە بابەتی کـ.ـوشتن دا، هەروەها تاوانە ئەلیکترۆنییەکانیش لە زیادبووندان”.