تۆڕی میدیایی ئێستا، زانیاریی ورد لەسەر شێوازی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی کچە خوێندکارەکەی کەرکوک و کەیسەکەی بڵاودەکاتەوە.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کچە خوێندکارەکە دۆزراوەتەوە و بانگی کەسوکاری کراوە، لیژنەیەک لەگەڵیان کۆبوونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، دایکی کچەکە وتوویەتی، ئاگاداری ئەو ڤیدیۆیە نەبووە و میوانیان هاتووە کە هاوتەمەنی کچە خوێندکارەکەیان لەگەڵ بووە، یارییان کردووە و ئەم گرتە ڤیدیۆیەیان تۆمارکردووە و بۆ یەکتریان ناردووە، دواتر بەمشێوەیە بڵاوبووەتەوە.
ئێستا ئەوەشی زانیوە، خانەوادەی کچە خوێندکارەکە بڕیاریانداوە داوای لێبوردن لە خوێندنی کوردیی کەرکوک و مامۆستاکە بکەن، هەر بۆیە کچەکە گوڵی پێشکەشی مامۆستایانی خوێندنگەکە و بەتایبەت مامۆستای ئەو وانەیە کردووە.