کەشناسیی عێراق: لە سبەینێوە پلەی گەرمی دادەبەزێت و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لە ناوچەکە دەکات و پلەی گەرمی دادەبەزێت.

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەکاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆوە لەناوچەکانی رۆژئاوای عێراق ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، بۆ سبەینێ سێشەممە لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا بارانبارین ناوچەکانی پارێزگای ئەنبار و دەوروبەری دەگرێتەوە و بۆ رۆژی چوارشەممە دەگاتە زۆرینەی ناوچەکە.

ئاشکراشیکرد، پێشبینیدەکرێت، لە بەشێک لە ناوچەکان بارانبارین بە شێوەی نمەباران بێت، لەبەشێکی دیکەیاندا هەورە بروسکەی لەگەڵدابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share