لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدرێت

بەپێی زانیارییەکان، ئێستا لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدرێت.

سەرچاوەیەک لە کێڵگەکە رایگەیاند، هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر، بەڵام لەئێستادا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدرێت و گوماندەکرێت درۆن لە سنوورەکەدا هەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر چەندینجار بە درۆن هێرشکراوەتە سەر ئەو کێڵگەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share