ئەو بڕەپارەیەی بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک وەردەگیرێت چەندە؟

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە قۆناغی دووەمیشدا پرۆسەی تۆمارکردن بەردەوامدەبێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدایی ئێستای راگەیاند، پێویستناکات هاوڵاتییان خۆیان تووشی دڵەراوکێ بکەن و لە قۆناغی دووەمدا دەتوانن ئەندامی نوێ زیادبکەن و ئەو کەسانەش لاببەن کە کۆچیـ.ـدواییان کردووە، هەروەها تاوەکو ئێستا %93ی هاوڵاتییان خۆیان تۆمارکردووە.

وتیشی، قۆناغی دووەمی پڕۆسەکە دەبێتە پارە و بڕەکە لە پێنج هەزار دینار زیاتر نابێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share