بڕیارە سبەینێ یەکشەممە بەغداد پارەی مووچەی مانگی نۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بخاتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، “تائێستا بەغداد مووچەی مانگی 11 ی چەند وەزارەتێکی دابەشنەکردووە، بۆیە ئەگەر بەغداد چاوەڕێی تەوابوونی ئەو پرۆسەیە بکات، ناردنی پارەی مووچەی مانگی نۆی هەرێم دەکەوێتەوە رۆژی سێشەممە”.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر بەغداد چاوەڕێی تەوابوونی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 ی ئەو وەزارەتانە نەکات، سبەینێ پارەکە دەکاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.