هاتوچۆی هەڵەبجە، رایگەیاند، بەشێك لە شەقامی سەرەکیی حمەوخان بەربەستدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەدروشمی ( ئاوڕێک لە رابردوو و دیدگایەک بۆ داهاتوو) له یادی 156 ساڵەی بەقەزابوونی هەڵەبجەدا، بەسەرپەرشتیی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە و بە هەماهەنگیی زانکۆی هەڵەبجە – كۆلێجى پهروهردهى جهستهيى و زانسته وهرزشييهكان راکردنێکی ماوەدرێژ ئەنجامدەدرێت .
دەشڵێت، شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە کە رێگای سەرەکیی حمەوخان لە یوتێرنە تازەکەوە بەئاڕاستەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە بەربەستدەکرێت لە ئەمڕۆوە تاوەکو 25ی تشرینی دووەمی 2025، داواکارین لە شۆفێران پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن بۆ ئەوەی توشی رووداوی نەخوازراو نەبن.