نێردەی ترەمپ بۆ عێراق: رێگە بە دەستتێوەردانی دەرەکی لە حکومەتی نوێی عێراقدا نادەین

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق رایگەیاند، ئەمریکا رێگە نادات هیچ دەستتێوەردانێکی دەرەکی لە حکومەتی نوێی عێراقدا بکرێت.

ساڤایا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق لە سێ ساڵی رابردوودا بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەدەستهێناوە و هیوادارین لە مانگەکانی داهاتووشدا، ئەم بەرەوپێشچوونە بەردەوامبێت.

نووسیویشیەتی، لە هەمان کاتدا، بە وردی چاودێریی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەین.

هۆشدارییش دەدات، “با بۆ هەمووان روون بێت، ئەمریکا قبوڵی ناکات و رێگە نادات هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا بکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیكور: وەزارەتی نەوتی عێراق هیچ نیاز پاكییەكی بۆ رێككەوتن نییە

كۆمپانیای پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكور) لەبارەی رێككەوتنی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە. كۆمپانیای پیشەسازی نەوتی كوردستان لە…
Total
0
Share