دۆناڵد ترەمپ، تا رۆژی پێنجشەممە مۆڵەت دەداتە ئۆکرانیا، بۆ ئەوەی پلانی ئاشتی لەگەڵ رووسیا قبوڵبکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێموایە رۆژی پێنجشەممە، دوا وادەی گونجاوە بۆ ئەوەی ئۆکرانیا ئەو پلانە ئاشتییە قبوڵبکات کە ئەمریکا پێشنیازی کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ روسیا.
دووپاتیشیکردەوە، ئۆکرانیا ئەگەر بە پلانەکە رازی نەبێت، بەشەکانی دیکەی ناوچەی دۆنباس لەدەستدەدات.