تۆمەتباری رووداوی کوشتنەکەی شەوی رابردووی سلێمانی دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوی کوشتنەکەی شەوی رابردووی عەلوەی سلێمانی، رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی 20ـی 11ـی 2025، دوای دروستبوونی کێشە و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێری بارهەڵگر لە رێگەی نێوان کەلار – سلێمانی و بە گەیشتنیان بە عەلوەی سلێمانی، دووبارە گرژی دەکەوێتە نێوانیان، یەکێک لە شۆفێرەکان بە (دەڕنەفیز) هێرشدەکاتە سەر شۆفێری بەرامبەری و بە سەختی برینداری دەکات، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، گیان لەدەستدەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجێ لەسەر رووداوەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ئاسایش دەستیپێکرد، تۆمەتباری رووداوەکە خۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی کرد.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و وبە ماددەی 406 لە یاسای سزادان، راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share