قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، یەکێتی دڵۆپ دڵۆپ خوێنی شەهیدان بە دەمارەکانیدا دەگەڕێت و رانەهاتووە بە سەردانەواندن.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کودستان لە رۆژی شـ.ـەهیدی یەکێتیدا پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، رێبازێک کە بە خـ.ـوێنی گەش و پیرۆزی 27 هەزار شـ.ـەهید نەخشێندرابێت، بە مانای وشە رێبازی گەل و خاکی کوردستانە، هەربۆیە یەکێتی کە دڵۆپ دڵۆپ خوێنی شـ.ـەهیدان بە دەمارەکانیدا دەگەڕێت، رانەهاتووە بە کۆڵدان و سەردانەواندن و سەرکەوتن لە چارەنووسیدا نووسراوە.
وتیشی، لە رۆژی شـ.ـەهیدی یەکێتیدا پەیمان نوێدەکەینەوە لەگەڵ خوێنی شـ.ـەهیدەکانمان و کەسوکاری سەربەرزیان کە رێگاکەیان بەرنادەین، یەکێتی بۆ هەمیشە لە بەرەی داکۆکیکردن لە خەڵک و پاراستنی خاکی کوردستاندا دەمێنێتەوە.