بافڵ جەلال تاڵەبانی: رۆژی شـ.ـەهیدی یەکێتی رۆژی شانازی و هەڵدانەوەی لاپەڕە پرشنگدارەکانی مێژووی خەباتی کوردایەتیمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، رۆژی شـ.ـەهیدی یەکێتی، رۆژی شانازی و هەڵدانەوەی لاپەڕە پرشنگدارەکانی مێژووی خەباتی کوردایەتیمانە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی شـ.ـەهیدی یەکێتی ئەم نووسینەی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، رۆژی شـ.ـەهیدی یەکێتی، رۆژی شانازی و هەڵدانەوەی لاپەڕە پرشنگدارەکانی مێژووی خەباتی کوردایەتیمانە، بۆ ئێمەش ساتی بیرهێنانەوەی ئەو قوربانییانەیە کە رۆڵەکانی یەکێتی بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتی خوێنی خۆیان کردە خەڵاتی بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان، یەکێتی بە شانازییەکی زۆرەوە، ئەمڕۆژە بەرز رادەگرێت و بە شکۆوە یادی هەموو ئەو شـ.ـەهیدانەمان دەکەینەوە کە بە خـ.ـوێنی خۆیان کوردستانەکەمانیان گەیاند بە ئەمڕۆ.

وتیشی، ئێمە خەم و ئازاری چەند ساڵەی کەسوکاری سەربەرزی شەهـ.ـیدانمان لەیادنەکردووە، هەوڵەکانمان بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکە خۆشەویستەکەمان، هێمای وەفاداری و دڵسۆزیمانە بۆ شـ.ـەهیدان و ئەو بەها باڵایانەی رۆحی خۆیان لەپێناودا بەخشیوە، درود بۆ گیانی پاکی شـ.ـەهیدانی یەکێتی و سەرجەم شەهـ.ـیدانی خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: ئێمە هەوڵماندا یەك بەرمیل نەوت بە 30 هەزار دابینبكەین سەرۆكی حكومەت بە 105هەزار ڕازیبوو

بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان شاندی…
Total
0
Share