بۆ سێیەم هەفتە لەسەریەک، نرخی نەوتی خاو دابەزین تۆماردەکات.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 62 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە هەمان کاتدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس بە 58 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی، بەهۆی گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر روسـ.ـیا و ئۆکـ.ـرانیا و ناچارکردنیان بە رێککەوتن ئاشتی، نرخی نەوت بۆ سێیەم هەفتە لەسەر یەک دابەزین تۆماردەکات، هەروەها هۆکارێکی دیکەی دابەزینی نرخی نەوتی خاو بۆ نادڵنیایی بازرگانان دەگەڕێتەوە بەرامبەر بە دابەزاندنی رێژەی سوودی بانکی.