قائیمقامیەتی سلێمانی: سەردانی لیژنەکانمان زیادیکردووە و داخستنەکان کەمیکردووە

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد لە مانگی ئابدا سەردانکردنی لیژنەکانیان بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکان زیادیکردووە بەراورد بە مانگی تەمموز لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی داخستنی شوێنەکان کەمیکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگی ئابدا لیژنەکانی قائیمقامیەت هەشت هەزار و 298 سەردانیان ئەنجامداوە، لەکاتێکدا لە مانگی تەمموزدا تەنها شەش هەزار و 835 سەردان کراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە مانگی ئابدا 60 شوێن داخراون، کە بریتیین لە یەک سەرتاشخانە، یەک بلیارد، یەک هۆتێل، یەک گۆشتفرۆش، یەک هەرزان بازاڕ، دوو کۆگا، سێ ئارایشتگا، سێ مەلەوانگە، سێ کۆشکی چاڤی لاند، چوار فۆتۆ کۆپی، شەش خواردنگە و ڕێستۆرانت، 34 شوێنیش کە زیادەڕەوییان هەبووە.

لە مانگی ئابدا، 537 پسوڵەی ئاگادارکردنەوە دراون بەو شوێنانەی سەرپێچییانکردووە، 11 شوێن دراونەتە دادگا، زیاتر لە 67 کیلۆگرام کەرەستە لەناوبراون، بەبڕی 71 ملیۆن و 300 هەزار دیناریش سزای یاسایی دراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە راگەیاند. ئەپیکور…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دوای دوو کاتژمێر کارکردن توانرا دەستی ژنێک لە تەوالێتی ماڵەکەیدا دەربهێنرێت

بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، توانیویانە دوای دوو کاتژمێر کارکردن، دەستی ژنێک لە تەوالێتی ماڵەکەیدا دەربهێنن، دوای ئەوەی لەکاتی…
Total
0
Share