نرخی زێڕ دابەزی

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 49 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 64 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 113 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، نرخەکەی رووی لە دابەزین کردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share