بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، خەڵکە خۆشەویستەکەمان شایستەی خزمەتی زیاترن و ئەو بەڵێنانەی پێمانداون جێبەجێیان دەکەین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حەسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق کرد و لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و سەرۆک بافڵ سەرکەوتنی پرۆسەکەی بە هاندەرێکی باشتر زانی بۆ پێشخستنی پرۆسەی دیموکراسی و پاراستنی سەقامگیریی عێراق.
هەر لە دیدارەکەدا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق خرایەبەر باس و بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “بە گەشبینی و پەرۆشییەوە کار دەکەین بۆ یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە سەرچاوەکەی بنەمای دەستوور و پێکەوەیی و خزمەتکردنی خەڵک بێت، چونکە خەڵکە خۆشەویستەکەمان شایستەی خزمەتی زیاترن و ئەو بەڵێنانەی پێمانداون جێبەجێیان دەکەین”.